Accessibility links

سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا ڕیشی سوناک بەڵێن دەدات وڵاتەکە لە قەیرانی ئابووری بهێنێتە دەرەوە


سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا ڕیشی سوناک، داونینگ ستریت
سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا ڕیشی سوناک، داونینگ ستریت

ڕۆژی سێشەممە ڕیشی سوناک بووە سێیەمین سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لە ماوەی تەنها سێ مانگدا و بەڵێنیدا وڵاتەکە لە قەیرانی ئابووری دەربکات و دووبارە متمانە بە سیاسەت بونیاد بنێتەوە.

سوناک بە خێرایی جێرێمی هەنتی دووبارە وەکو وەزیری دارایی بەڕیتانیا دەستنیشان کردەوە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە مەبەست لێی هێورکردنەوەی بازاڕەکانە کە بەهۆی پڕۆگرامە ئابوورییەکەی سەرۆک وەزیری پێشوو لیز ترەسەوە تێکچوون.

سوناک وتی وڵاتەکە یەکدەخاتەوە و پێشبینی دەکرێت کابینەکەی لە سەرجەم باڵەکانی پارتەکەیەوە پێکبهێنێت تاوەکو کۆتایی بە شەڕی ناوخۆی پارتەکەی و گۆڕینی لە ناکاوی سیاسەتەکان بهێنێت کە وەبەرهێنەرانی تۆقاندووە و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیشی نیگەران کردووە.

سوناک لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی لە داونینگ ستریت ستایشی هەوڵەکانی لیز ترەسی کرد بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی گەشەی ئابووری بەڕیتانیا، بەڵام دانی بەوەدانا کە هەڵە کراوە.

وتی " من وەکو سەرۆکی پارتەکەم و سەرۆک وەزیری ئێوە هەڵبژێردراوم، بەشێکی بۆ ئەوەی ئەو هەڵانە چاک بکەمەوە."

وتیشی " لەوەش تێدەگەم کە دەبێت کاربکەم بۆ دووبارە بونیادنانەوەی متمانە، دوای ئەو هەموو شتەی کە ڕوویدا. دەتوانم ئەوەندە بڵێم کە من نەترساوم. ئەو ئۆفیسە باڵایە دەزانم کە پەسەندم کردووە و هیوادارم لە ئاستی خواستەکانیدا بم."

سوناک دووبارە دۆمێنیک ڕابی وەکو جێگری سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا دەستنیشان کردەوە، کە لە میانەی دەسەڵاتە 44 ڕۆژییەکەی لیز ترەسدا لە دەستیدابوو، بەڵام جەیمس کلێڤەرلی وەکو وەزیری دەرەوە و بێن واڵاسیشی وەکو وەزیری بەرگری بەڕیتانیا هێشتەوە.

هاوکات پێنی مۆردۆنت کە دەستبەرداری کێبڕکێکەی بوو بۆ بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا، دووبارە وەکو سەرۆکی پەرلەمانی بەڕیتانیا دەستنیشان کرایەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن مۆردۆنت ویستوویەتی ببێتە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG