حکومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند وڵاتەکە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری مەودا دوور دەدات بە ئۆکرانیا کە مەوداکەیان دەگاتە زیاتر لە 200 کم. ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی گەیشتە بەڕیتانیا تاوەکو لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە ڕیشی سوناکدا کۆببێتەوە.
حکومەتی بەڕیتانیا وتی " ئەمڕۆ سەرۆک وەزیر پێدانی سەدان موشەکی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری مەودا دوور بە ئۆکرانیا پشتڕاست دەکاتەوە، مەودای فڕۆکەکان دەگاتە زیاتر لە 200 کم.
وتیشی " ئەمانە لە مانگەکانی داهاتوودا ڕەوانە دەکرێن لە کاتێکدا ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ چڕکردنەوەی بەرخۆدانەکەی دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز