Accessibility links

پـۆلیسی بەریتانیا دەڵێت دوو لە سێ ڕووداوەکەی لەندەن هێرشی تێرۆرستی بوون


پـۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند ئەو ئۆتۆمبیلە ڤانە بارهەڵگرەی لەسەر پردی لەندەن خەڵکی کرد بە ژێرەوە لەگەڵ ئەو هێرشەی بە چەقۆ کرایە سەر دوو باڕ و ڕێستورانتێک لە بازاڕی بارا هێرشی تێرۆرستی بوون، بەڵام ئەوەی لە ناوچەی فەوکسهۆڵی باشوری لەندەن ڕوویدا هیچ پەیوەندی بەو دوو هێرشە تێرۆرستیـانەوە نیـیە.

بەر لەم ڕاگەیاندنەی پـۆلیس، تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا گوتی وەکو هێرشی تێرۆرستی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەمشەوی لەندەن دەکەن.

بڕیارە بەیانی یەکشەممە خانم مەی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی گەورەترین کۆمیتەی ئاسایشی وڵاتەکەی بکات.

پـۆلیسی لەندەن بە دوای سێ گومانباردا دەگەڕان و بەپـێی دوایـین هەواڵ هەرسێکیان کوژران و هەروەها 6 کەسی دیکە کوژران و 48 کەسیش برینداربوون و برینی ژمارەیەکیان قورسە. دەڵێن ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکە بە خێرایی نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدا خەڵکی لەسەر پردەکە کردووە بە ژێرەوە.

سەرۆک ترامپ لەسەر تویتەری خۆی پشتیوانی خۆی بۆ بەریتانیا دەربڕی و نووسیویەتی " ئەمەریکا هەرچی لەدەستبێت دەیکات بۆ یارمەتیدانی لەندەن و بەریتانیا. لەوێ دەبین، ئێمە لەگەڵتانداین. خوا پتانپارێزێت!"

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند بە وردی چاودێری ڕووداوەکان دەکات و داوا لەو ئەمەریکاییانە دەکات کە لە بەریتانیادان وریای خۆیان بن و پابەندی ڕێنماییە ئاسایشیـیەکان بن.

XS
SM
MD
LG