بەڕیتانیا ڕایگەیاند بەشدار دەبێت لەو ئەرکە دەریاییەی کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات لە کەنداو بەمەبەستی پاراستنی ئەو کەشتیە بازرگانییانەی کە بە تەنگەی هورموزدا تێدەپەڕن، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت کە ئاڵای بەڕیتانیای هەڵکردبوو.
بەرپرسانی بەڕیتانیا جەختیان لەوە کردەوە سیاسەتی لەندەن بەرامبەر ئێران نەگۆڕاوە بەڵام بەشداربوونیان لەو ئەرکەی ئەمەریکادا لە کەنداو گرنگترین بڕیارە کە پەیوەندیی بە جیابوونەوەی بەڕیتانیاوە نیە لە یەکێتی ئەوروپا و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بڕیارەکەی دەرکردووە.
دوو هەفتە لەمەوبەر بەڕیتانیا داوای پێکهێنانی ئەرکێکی دەریایی کرد بە ڕابەرایەتی ئەوروپا لە کەنداو بەڵام دواتر بەشداری کرد لەو ئەرکەی ئەمەریکادا کە بە ئەرکێکی دەریایی ئەمنی نێودەوڵەتی ناودێری کرد و تا ئێستا هیچ وڵاتێکی دیکە بەشداریان تێدا نەکردووە.
وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس وتی " گرنگە ئاسایشی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموزبۆ هەموو کەشتیە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بەبێ هیچ دواکەوتنێک دەستەبەر بکرێت سەرەڕای زیادبوونی هەڕەشەکان لەو ناوچەیەدا."
وتیشی " بڵاوکردنەوەی کەشتیە دەریاییە شاهانەکانمان ئاماژەیە بۆ پابەندبوونمان بەو کەشتیانەوە کە ئاڵای بەڕیتانیایان هەڵکردووە، بەپەرۆشەوەیەن بۆ کارکردن لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی دیکەدا بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی نێودەوڵەتی بۆ کێشەکانی تەنگەی هورموز."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز