Accessibility links

جۆنسن دەڵێت پوتن پێشڕەوییەکی خاو بەڵام هەستپێکراو لە دۆنباس دەکات


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دەڵێت پوتن پێشڕەوییەکی خاو بەڵام هەستپێکراو لە هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکات.

جۆنسن بە بلومبێرگی بەڕیتانیای گوت " پوتن بە باجێکی گەورەوە لەسەر خۆی و سوپاکەی بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی لە دۆنباس."

گوتی " بەردەوامە لە پێشڕەوییەکی قۆناغ بە قۆناغی خاو بەڵام هەستپێکراو، لەبەرئەوە زۆر گرنگە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی سوپای ئۆکرانیا."

ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت " ناودەبات و دەڵێت ئامانج لێی لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و " نازییەکان یاخود نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی " ئەو وڵاتەیە. ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا دەڵێن ئەمانە هەمووی پاساون بۆ جەنگە دوژمنکارییەکەی دژی ئۆکرانیا.

جۆنسن وتی ئۆکرانیا پێویستی بە پشتیوانی سەربازیی زیاتر هەیە، لەوانەش سیستمی موشەکی جۆراوجۆر، هەروەها گوتیشی شەڕەکە دەبێت کۆتایی پێبێت.

گوتی " تەنها ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە ئەوەیە کە پوتن ئەوە قبوڵ بکات کە لەناوبردنی نازییەکان لە ئۆکرانیا ڕوویدا و دەتوانێت بە سەربەرزی و شانازییەوە بکشێتەوە." ئاماژەشی بەوەدا ئەمە مانای ئەوە نیە پشتیوانی لە پێش مەرجەکەی ڕووسیا بکات لەسەر ئەوەی نازییەکان لە ئۆکرانیا بوونیان هەیە.

گوتی " پێم وایە پەراوێزێکی سیاسی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەم کارەی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG