Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا داوای وەڵامدانەوەیەکی بە کۆمەڵ دەکات لەسەر هێرشەکەی سەر سعودیە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن بە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمانی ڕاگەیاند پێویستە وەڵامدانەوەیەکی بە کۆمەڵ هەبێت لەسەر هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

وتەبێژی جۆنسن وتی " سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سعودیەی کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە بەڕیتانیا لە پاڵ سعودیەدا دەبێت و پابەند دەبێت بە ئاسایشی ئەو وڵاتەوە."

وتەبێژەکە وتی " سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و شازادەی جێنشینی سعودیە ئاماژەیان بەوەداوە پێویستە لەسەر ئەو ڕاستیەی ڕوویداوە بوەستن و سەرۆک وەزیر جەختی لە گرنگی وەڵامدانەوەیەکی بە کۆمەڵ کردۆتەوە لەسەر هێرشەکە و هانی شازادەی جێنشینی داوە بەردەوام بێت لەکارکردن لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG