Accessibility links

جۆنسن بۆ یەکێتی ئەوروپا: ئامادەین بۆ دانوستانەکانی جیابوونەوە کاتێک ئێوە هەڵوێستی خۆتان دەگۆڕن


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپای ڕاگەیاندووە ئامادەیە بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە، بەڵام لەکاتێکدا ئەوان ئامادە بن بۆ گۆڕینی هەڵوێستیان سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە، ئەگەر نا ئەوا بەڕیتانیا خۆی ئامادە دەکات بەبێ ڕێکەوتن جیاببێتەوە.

لەو کاتەوەی پۆستی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیای وەرگرتووە، بۆریس جۆنسن لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆی کردووە بەڵام نەیووتووە یەکەمین سەردانی بۆ دەرەوە کەی دەبێت.

وتەبێژەکە وتی " سەرۆک وەزیر هەڵوێستەکەی بۆ ڕابەرانی ئەوروپا ڕوون کردۆتەوە، ئەوەش ئەوەیە ئەو ڕێکەوتنەی پێشتر واژۆ کراوە لەلایەن بەڕیتانیا و یەکێتیەکەدا سێ جار لەلایەن پەرلەمانی بەڕیتانیاوە ڕەت کراوەتەوە، بۆیە پێویستی بە گۆڕانکارییە."

وتەبێژەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سەرۆک وەزیر خۆشحاڵ دەبێت دابنیشێت بۆ دانوستانەکان کاتێک هەڵوێستەکە دەگۆڕدرێت. بەڵام لەگەڵ هەر کەسێکدا قسەی کردبێت پێی وتووە دەبێت ئەوە ڕووبدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG