Accessibility links

بەریتانیا دەڵێت ڕێگری ناکات لە سێدارەدانی دوو ئەندامی پـێشووی داعش کە بەریتانی بوون


بێن واڵس وەزیری ئاسایشی بەریتانیا
بێن واڵس وەزیری ئاسایشی بەریتانیا

بەریتانیا دەڵێت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەکات لە بارەی دوو ئەندامی داعش کە هاوڵاتینامەی بەریتانیان هەبوو و ئێستا شیانی هەیە لەسەر تاوانەکانیان لەسێدارەبدرێن.

بێن واڵس وەزیری ئاسایشی بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی حکومەتی وڵاتەکەی ڕێگری ناکات ئەگەربێت و ئەو دوو تاوانکارەی داعش لە ئەمەریکا سزای مەرگیان بەسەردا بسەپێندرێت.

هەر یەک لە ئەلێکزاندا کۆتی تەمەن 34 ساڵ کە باوکی خەڵکی غانایە و دایکی قوبرسیـیە و شافعی ئەلشێخ تەمەن 30 ساڵ کە بە ڕەچەڵەک سودانیـیە، ئەندامی گروپێکی چوار کەسی داعش بوون و بە "The Beatles" ناودێردەکران بەهۆی زاراوە بەریتانیـیەکەی ئینگلیزیـیەکەی قسەیان پـێدەکرد. ئەمانە ناسراون بەوەی ڤیدیۆی سەربڕینەکانی داعشیان دەگرت و پاشان لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە بڵاودەکرانەوە، لەوانە جێمس فولی ڕۆژنامەوانی ئەمەریکایی ئەوەی لە مانگی هەشتی ساڵی 2014 لە ڤیدیۆیەکی داعش هەواڵی سەربڕینی ڕاگەیەندرا.

هەردووکیان لە سەرەتای ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات دەسـتگیرکران.

بێن واڵس دەشڵێت ئەوانە چیتر بەریتانیا لێیان نایەتە دەنگ بەو پـێیەی حکومەت هاوڵاتینامەی لێسەندوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG