Accessibility links

کاربەدەسـتێـکی بەریتانیا: داعش پـلانی هێرشی تێرۆرستی لە دژی بەریتانیا و هاوپەیمانانی دادەڕێژێت


بارەگای MI6 لە لەندەن
بارەگای MI6 لە لەندەن

سەرۆکی دەزگای زانیاری دەرەوەی بەریتانیا MI6 دەڵێت داعش لەم کاتەی ڕووبەڕووی هێرشی لەشکری دەبێتەوە، سەرقاڵی دانانی پـلانی هێرشی تێرۆرستیـیە لە دژی بەریتانیا و هاوپەیمانانی بەبێ ئەوەی سوریا جێبهڵێت.

ئەلێکس یۆنگەر ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە لێدوانێـکیدا لە ئۆفیسەکەی لە لەندەن گوتی داعش بەشێـکی زۆر ڕێکخراوی هەیە بۆ دانانی پـلانی تێرۆرستی لە دەرەوە. گوتیشی ئاستی هەڕەشە تێرۆرستیـیەکان بێ پـێشینەیە.

باسی لەوەش کرد زۆربەی هەڕەشە تێرۆرستیـیەکان سەرچاوەکانیان ناوچەکانی شەڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە عێراق و سوریا.

هەروەها گوتی هاوپەیمانێتی نێوان ڕووسیا و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەوانەی پێویستە بەشداریـیان پـێبکرێت لە شکستهێنانی بە توندڕەوەکان. گوتیشی هەتا سنوورێـک بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا دانەنرێت، لەو هەڕەشانە بەدور نابن.

XS
SM
MD
LG