Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوای ڕێکەوتنێکی نوێی ناوکی لەگەڵ ئێراندا دەکات


سەرۆک وەزیری بەریتانیا داوای لە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کرد ڕێکەوتنێکی نوێی ناوکی لەگەڵ ئێران مۆربکەن تاوەکو شوێنی ڕێکەوتنە کۆنەکەی ساڵی 2015 بگرێتەوە.

بۆریس جۆنسن ئەمڕۆ دووشەممە لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی " ناڕەزایـیەکانتان لەسەر ڕێکەوتنە کۆنکە هەرچیـیەک بن، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ڕێکەوتنێکی نوێ مۆربکرێت.

چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بۆریس جۆنسن چاویبکەوێت بە حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران.

لەلایەکی دیکە پـرسیار لە سەرۆک ترامپ کرا سەبارەت بەم داوایەی بۆریس جۆنسن، گوتی"بۆریس کەسێکی ئێجگار زیرەکە."

سەرۆک ترامپ مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوو، لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران کشایەوە و سزاکانی واشنتنی سەپاندەوە بەسەر تاراندا.

XS
SM
MD
LG