Accessibility links

بەڕیتانیا بیر لە وەڵامدانەوەی قەیرانی کەنداو دەکاتەوە بەهۆی ئێرانەوە


بەڕیتانیا بیر لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیاریکراو دەکاتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی کەشتیەکی بەڕیتانی لە کەنداو لەلایەن ئێرانەوە.

بەڕیتانیا تەنها وردەکارییەکی کەمی ئاشکرا کرد سەبارەت بە پلانەکەی بۆ وەڵامدانەوەی ئێران دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئەرکێکدا دەستیان گرت بەسەر کەشتیەکی بەڕیتانیادا لە تەنگەی هوروموز، ئەمەش دوو هەفتە دوای ئەوەی بەڕیتانیا دەستی بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا گرت.

واپێشبینی دەکرێت حکومەتی بەڕیتانیا ڕۆژی دووشەممە لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا هەنگاوەکانی دواتری وڵاتەکە ڕابگەیەنێت. بەڵام شارەزایان لە کاروباری ناوچەکەدا دەڵێن تەنها چەند هەنگاوێکی کەم هەیە لەبەردەم بەڕیتانیادا دژی ئێران، چونکە ئەمەریکا توندترین فشاری ئابووری خستۆتە سەر ئێران و هەناردەی نەوتی ئێرانی ڕاگرتووە.

شارەزای بەرگری بەڕیتانیا تیم ڕیبڵی کە لە گۆڤاری سەربازی جینز دیفێنس لەسەر کاروباری کەنداو دەنوسێت وتی " نابینم لەم کاتەدا بتوانین ئەو ڕێوشوێنانە بگرینەبەر کە دەبنە هۆی کۆتای هێنان بە قەیرانەکە. دابینکردنی ئاسایش و هاوەڵیکردنی کەشتیەکان لە داهاتوودا شتێکی جیاوازە."

دوای ئەوەی بەرپرسانی بەڕیتانیا ئەم کارەی ئێرانیان بە کارێکی دوژمنکارییانە ناودێرکرد، بەرپرسانی بەڕیتانیا ڕۆژی یەکشەممە بە ڕوونی وتیان هێشتا بیر لە ڕێکەوتن لەسەر وەڵامدانەوەیەک دەکەنەوە.

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا توبیاس ئیلوود بە سکای نیوزی وت " گفتوگۆ لەسەر زنجیرەیەک بژاردە دەکەین. قسە لەگەڵ هاوتا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەین تاوەکو بزانین دەتوانین چی بکەین."

وتیشی " گرنگترین و سەرەکیترین بەرپرسیارێتیمان دەستەبەرکردنی گەیشتنە بە چارەسەرێک بۆ بابەتی کەشتیەکە، هەروەها دەستەبەرکردنی پارێزراوی ئەو کەشتیانەی دیکە کە ئاڵای بەڕیتانیایان بەسەرەوەیە، دواتر فراوانتر سەیری بابەتەکە دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG