Accessibility links

بەڕیتانیا داوا لە ئێران دەکات بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس

وتەبێژی حکومەتی بەڕیتانیا دەڵێت وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا ئەنجامداوە و تیایدا داوای لەو وڵاتە کردووە بەزوویی بگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکانی ڤییەنا سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

وتەبێژەکە وتیشی ئامانج لە کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس و وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان گفتوگۆکردن بووە لەسەر بابەتە دوو قۆڵیەکان و چەکی ناوەکی و کێشەکانی ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان بە چەق بەستوویی ماوەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی نوێی ئێران پشتیوانی لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان کرد، بەڵام بەشێوەیەک کە ئەنجامەکەی لابردنی سزاکانی سەر تاران بێت.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنەکە و سزاکانی سەر تاران لاببات، بەڵام سەرەتا دەبێت ئێران دووبارە پابەندی سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانی بێتەوە لە ڕێکەوتنەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG