Accessibility links

پەرلەمانی بەڕیتانیا دەیانەوێت لەندەن ڕابەرایەتی هەوڵەکان بکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ناوەکی لەگەڵ ئێران


ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا لە ڕاپۆرتێکدا داوا لە بەڕیتانیا دەکەن ڕابەرایەتی هەوڵەکان بکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ناوەکی نوێ لەگەڵ ئێراندا، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە دەبێت هەڵوێستێکی توندتر بەرامبەر تاران پەیڕەو بکرێت.

لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەڕیتانیا پێی وایە " ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ( ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ڕوسیا و چین و ئەڵمانیا و فەڕەنسا ) ئێستا خەریکە نامێنێت و چاک ناکرێتەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 دا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، لەو کاتەوە ڕێکەوتنەکە لەژێر هەڕەشەی نەماندایە. وەکو وەڵامێکیش بۆ ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا، ئێران چیتر پابەند نەبوو بە بەرپرسیارە سەرەکییەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەڕیتانیا تۆم گاندات وتی " سەرەڕای نیازپاکییەکان، ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەسەر بنەمای لاواز داندراوە."

ئەندامانی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەڕیتانیا داوا دەکەن لەندەن چالاکانەتر وەڵامی " چالاکیە تێکدەرەکانی ئێران لە ناوچەکەدا " بداتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG