Accessibility links

ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەکەن دەست بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەوە بگرێت


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و یەکێتی ئەوروپا وتیان نیگەرانن سەبارەت بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە و داوایان لێکرد دووبارە بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ەوە.

ئێران وتی لەو ڕێژەیە زیاتر یۆرانیۆم دەپیتێنێت کە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بۆی دیاریکراوە، لە هەنگاوێکدا کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هەموو سزا ئابوورییەکانی بەسەردا بسەپێنرێتەوە کە لە دوای ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە لەسەری لابراون.

وەزیرانی ئەو وڵاتانە وتیان " نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەوەی ئێران ژمارەیەک لە بەرپرسیارێتییەکانی پێشێلکردووە کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بۆی دیاریکرابوو."

وتیشیان " ئێران ڕایگەیاند کە دەیەوێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بمێنێتەوە. پێویستە لەسەر ئێران لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسوکەوت بکات و لە چالاکییەکانی پاشگەزبێتەوە و بەزووترین کات دووبارە پابەندبێتەوە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG