Accessibility links

بەڕیتانیا سزا بەسەر کچەکانی پوتندا دەسەپێنێت


کاتەرینا تیخۆنۆڤا، کچی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
کاتەرینا تیخۆنۆڤا، کچی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

ڕۆژی هەینی بەڕیتانیا کچەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنیشی خستە لیستی سزاکانییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکاش بە هەمان شێوە سزای بەسەر کچەکانی پوتندا سەپاند.

دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، بەڕیتانیا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای توندییان سەپاندووە بەسەر دەسەڵاتدارە دەوڵەمەندەکانی ڕووسیا و پیشەسازییە سەرەکییەکاندا، هەروەها دووریان خستۆتەوە لە سیستمی دارایی نێودەوڵەتی.

بەڕیتانیا سزای بەسەر دوو کچەکەی پوتن کاتەرینا تیخۆنۆڤا و ماریا ڤۆرۆنتسۆڤادا سەپاند، هەروەها سزایان بەسەر سێرگیڤنا ڤینۆکورۆڤای کچی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤدا سەپاند. لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو سێ کچەدا سەپاند.

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس وتی " سزا بێپێشینەکانمان دەسەڵاتدار و خێزانەکانیان دەکەنە ئامانج، لەکاتێکدا ئابووری ڕووسیا پەکدەخەن بەشێوەیەک کە ڕووسیا لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەتەوە نەیبینیوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG