Accessibility links

پەرلەمانی بەڕیتانیا بە زۆرینەی دەنگ ڕێکەوتنەکەی مەی سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕەت دەکەنەوە


پەرلەمانی بەڕیتانیا بە زۆرینەی دەنگ ئەو ڕێکەوتنەی ڕەت کردەوە کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا واژۆی کردبوو بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتییەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژییەکی سیاسیی لەنێو خۆی بەڕیتانیادا و لەوانەشە ببێتە هۆی ئەوەی بەڕیتانیا بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک جیاببێتەوە یاخوود تەنانەت واز لە جیابوونەوەکە بهێنێت.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا تێریزا مەی داوای لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەڕیتانیا کرد جارێکی دیکە چاوبخشێننەوە بە ڕێکەوتنەکەدا چونکە بە وتەی خۆی ڕەت کردنەوەی ڕێکەوتنەکە دەبێتە هۆی ڕوودانی کارەسات لەهەردوو کەرتی بازرگانی و ئابووری بەڕیتانیادا.

جێی ئاماژەیە لە دەنگدانەکەی پەرلەماندا 432 نوێنەر دژ بە ڕێکەوتنەکە دەنگیاندا و لەبەرامبەردا 202 نوێنەر لە بەرژەوەندی ڕێکەوتنەکە دەنگیاندا، ئەمەش خراپترین شکستی حکومەتەکە لەناو پەرلەمان لە مێژووی بەڕیتانیادا.

دواتر هەموو نوێنەرانی پەرلەمان بە کۆی دەنگ بەوانەشەوە کە پشتیوانی ڕێکەوتنەکەیان کرد لە دەنگدانەکەدا یەکیان گرت بۆ کۆتایی هێنان بەو ڕێکەوتنە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG