Accessibility links

سەرکردەیەک: هێزی دەریایی بەڕیتانیا یارمەتیدەر بووە لە سەقامگیری هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموزدا


بەرپرسێکی باڵای هێزی دەریایی بەڕیتانیا وتی بڕیاری وڵاتەکەی بۆ ڕەوانەکردنی کەشتی جەنگی بۆ تەنگەی هورموز یارمەتیدەر بووە لە سەقامگیری هاتوچۆی دەریایی لەم ڕێڕەوە هەستیارەدا، ئەمش چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت کە ئاڵای بەڕیتانیای هەڵکردبوو.

لە 19 ی مانگی حەوتدا سوپای پاسدارانی ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتی ستینا ئیمێرۆی بەڕیتانیدا لە تەنگەی هورموز، ئەوەش دوو هەفتە دوای ئەوەی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا لە جەبەل تاڕیق و لە مانگی هەشتدا ئازاد کرا.

جێگری ئامیڕاڵ و سەرکردەی هێزی دەریایی شاهانەی بەڕیتانیا جێری کید وتی " ژمارەیەکی کەم کەشتی و فڕۆکە و کەلوپەلی دیکەی لە ناوچەی تەنگەی هورموز جێگیر کردووە چونکە ئەوە بابەتێکی هەستیارە."

کید وتی " من دڵنیام لەوەی ئێمە کە ڕەوشێکی باشداین، بەووردی و هۆشیارییەوە بەردەوام دەبین."

وتیشی " ئێمە لەوێین تاوەکو گرەنتی ڕێزگرتن لە یاسا و سیستمەکە بدەین و هەتاوەکو پێویست بکات ئەوا بەدڵنیاییەوە لەوێ دەبین."

هەروەها وتی " ئێمە هێزی دەریایی شاهانەی بەڕیتانین و کاردەکەین بۆ پشتیوانیکردن لە کەشتیەکانمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG