وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا ساجید جاڤید دەستی لەکارکێشایەوە و حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسنی خستە قەیرانەوە.
وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا ساجید جاڤید وتی متمانەی بە توانای جۆنسن نەماوە بۆ حکومڕانیکردن بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەدا بێت، وتی " ناتوانێت چیتر بە ویژدانێکی پاکەوە بەردەوام بێت."
وتیشی زۆرێک لە یاسادانەران متمانەیان بە توانای جۆنسن نەماوە بۆ حکومڕانیکردن بەشێوەیەک کە لەبەرژەوەندی نیشتیمانی بەڕیتانیادا بێت.
جاڤید لە نامەیەکدا بۆ جۆنسن وتی " بەداخەوەم، بەڵام ئەوە ڕوونە بۆ من کە ئەم بارودۆخە لەژێر سەرکردایەتی تۆدا ناگۆڕێت، لەبەر ئەوە تۆ متمانەی منیشت لەدەستدا."
ڕۆژی سێشەممە ڕیشی سوناکی وەزیری دارایی بەڕیتانیا بە هەمان شێوە دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز