Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت ئامانج لە جێگیرکردنی کەشتیە جەنگیەکان لە کەنداو پاراستنی بەرژەوەندییەکانیەتی


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی بەڕیتانیا کەشتیەکی جەنگی ڕەوانەی کەنداو کردووە بەمەبەستی پاراستنی بەرژوەندییەکانی و دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی، ئەمەش دوای زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا و دوای ئەوەی کە وتی ڕەوانەکردنی ئەو کەشتیە تەنها ئەرکێکی ڕۆتینییە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئێران بەڵێنیدا وەڵامی " چەتە " دەریاییەکانی بەڕیتانیا بداتەوە دوای ئەوەی بەڕیتانیا دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێراندا.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی ڕەوانەکردنی کەشتیە جەنگییەکە فەرمانێک بووە کە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە.

وەزارەتەکە وتی " هێشتا سەنگ دەخەینە سەر ئەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا کەم بکەینەوە و بەشێوەیەکی گونجاو بەرژەوەندییەکانی بەڕیتانیا و ئازادی هاوتوچۆی دەریایی بپارێزین، جێگیرکردنی کەشتی جەنگی کەنت دواتر لەمساڵدا ڕەنگدانەوەی ئەمە دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG