Accessibility links

ئۆلاند: بۆ هەتا هەتایە دەرگای یەکێتی ئەوروپا بەڕووی بەڕیتانیادا داخرا


سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند لەگەڵ سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند لەگەڵ سەرۆکی ئێستای فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەڕیتانیدا هۆشیاریدا لەوەی دەرگای یەکێتی ئەوروپا بەڕووی بەڕیتانیادا داخراوە و ئەوروپییەکان دەبێت ڕازی نەبن بە هیچ هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی کشانەوەکەی بەڕیتانیا لە یەکێتییەکە.

ڕۆژنامەکە لەزاری ئۆلاندەوە بڵاویکردەوە " دەرگاکە داخراوە. دەنگدانەکە ئەنجامدرا و هیچ کەسێک ناتوانێت گومان لەوە بکات." هەروەها هەموو ئەو هەوڵانەی ڕەت کردەوە کە دەدرێن بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی کشانەوەکە. وتی " کەس ناتوانێت دانوستانەکانی (هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا)بکاتەوە و بشڵێت ڕێگەی دیکە هەیە بێجگە لە کشانەوە."

وتیشی " خراپترین شت ئەوەیە گفتوگۆیەکی درێژخایەن بکرێت سەبارەت بە کشانەوەکە بۆ ڕێگەگرتن لە یەکێتییەکە لە جووڵەکردن بۆ پێشەوە و گومان خستنە ناو سروشتی هاتنە دەرەوەکەوە کە ناتوانرێت بکشێنەوە لێی."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕۆژی سێشەممە بە سیاسەتمەدارانی یەکێتی ئەوروپای وت باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی پەیوەندییە بازرگانییە بەهێزەکەی بەڕیتانیا بمێنێتەوە لەگەڵ ئەوروپادا ئەوەیە کە بەڕیتانیا وەکو ئەندام لە یەکێتییەکەدا بمێنێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG