Accessibility links

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا: گەیشتووینەتە خاڵێکی یەکلاکەرەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا


وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک وتی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا گەیشتۆتە خاڵێکی یەکلاکەرەوە و هۆشیاریدا لەوەی کە ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکانی حکومەت نەبن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە ئەوا بۆ جاری دووەم قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەسەر وڵاتەکەدا دەسەپێندرێت.

لەم هەفتانەی دواییدا حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبووندا بووە، بەجۆرێک ڕۆژانە 4 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەلای خۆشیەوە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی ئەمە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکەیە، لە هەمان کاتیشدا لە هەندێک شوێنی وڵاتەکەدا ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

هانکۆک بە کەناڵی سکای نیوزی وت " وڵاتەکە ڕووبەڕووی خاڵێکی یەکلاکەرەوە بۆتەوە و بژاردەیەکمان لەبەردەستدایە. بژاردەکە ئەوەیە یان ئەوەتا هەمووان پابەندی یاساکان بن، یاخود ناچار دەبین ڕێوشوێنی زیاتر بگرینەبەر."

دواتر هانکۆک بە ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی وت بژاردەی سەپاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆی گشتی پێشنیارکراوە.

وتیشی " بەدووری نازانین، نامەوێت ئەوە ڕووبدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG