Accessibility links

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا: مەی و کۆربین نەرمیان نواندووە لە وتوێژەکانی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا


وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی مەی گفتوگۆیەکی بونیادنەرانەی ئەنجامداوە لەگەڵ ڕابەری پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا جێرێمی کۆربیندا سەبارەت بە چۆنێتی نەهێشتنی ئەو سڕبوونەی کە هەیە لە ڕێکەوتنەکەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وتەبێژەکە دوای کۆبوونەوەکە وتی " وتوێژەکانی ئەمڕۆ بونیادنەرانە بوون و هەردوولا نەرمی و پابەندبوونیان نواندووە بۆ کۆتایی هێنان بەو نادیارییەی کە بابەتی جیابوونەوەی بەڕیتانیای لە یەکێتی ئەوروپا داپۆشیوە."

وتیشی " ڕێکەوتوون لەسەر پڕۆگرامێکی کار تاوەکو ئەوە بەدەست بهێنن کە گەل دەیەوێت و کار و ئاسایشی وڵاتەکە بپارێزن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG