Accessibility links

دەیڤد کامیرۆن بڕیاری دەسـتبەرداربوون لە پـۆستەکەی وەکو سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەدات


سەرۆک وەزیری بەریتانیا بڕیاری داوە دەسـتبەرداری پـۆستەکەی بێت پاش ئەوەی خەڵکی وڵاتەکەی دەنگیان دا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا.

دەیڤد کامیرۆن ئەمڕۆ هەینی لە بەردەم ئۆفیسی حکومەتەکەی لە داونینگ ستریتی لەندەن، گوتی لە مانگی دەی ئەمساڵدا واز لە پـۆستەکەی وەکو سەرۆک وەزیری وڵات دەهێنێت.

پاشان کامیرۆن بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند کەوا شاژنی بەریتانیای لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە و گوتی " پـێموانیـیە گونجاوبێت ئیدی جڵەوی دەسەڵاتم بەدەستبێت و وڵاتەکە بەرەو ئەو داهاتووەی بەرم."

گوتیشی لە ماوەی ئەم سێ مانگەی لە پـۆستەکەی ماویەتی بە شێوەیەکی کاتی وەکو سەرۆک وەزیر کاردەکات، جەختی لەوە کرد کە پـێویستە حکومەتێـکی نوێ لە قۆناغی داهاتوو وڵاتەکە بەڕێوەببات و گوتی دەبێت لەگەڵ کۆنگرەی ساڵانەی پارتی پارێزەران کە سێ مانگی دیکە سازدەکرێت، سەرۆک وەزیرێـکی نوێ هەڵببژێردرێت تاوەکو دانوسـتاندن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بکات بۆ چۆنیەتی دەرچوون لە یەکێتیـیەکە.

باسی لەوەش کرد کە ئازادی بازرگانی و هاتوچۆی ئەوروپایـیەکان لە بەریتانیا دەسـتبەجێ گۆڕانکاری بەسەر نایەت.

XS
SM
MD
LG