Accessibility links

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێش جیابوونەوە زیان بە وڵاتەکە دەگەیەنێت


وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک

وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک بە ڕۆژنامەی تایمزی وت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێش جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا زیان بە وڵاتەکە دەگەیەنێت و کارەسات دەبێت بۆ حیزبی فەرمانڕەوای پارێزگاران.

هانکۆک کە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند خۆی کاندید دەکات بۆ شوێنگرتنەوەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانی تێریزا مەی وتی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت لەڕێی ئەم پەرلەمانەی ئێستاوە جێبەجێ بکرێت.

وتیشی " هەڵبژاردنی گشتی پێش جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا شێتی دەبێت. خراپ دەبێت بۆ وڵاتەکە و کارەسات دەبێت بۆ حیزبەکەمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG