Accessibility links

ڕاوێژکاری جۆنسن: بەڕیتانیا لە کاتی دیاریکراودا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت


دۆمێنیک کامینجزی گەورە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی وڵاتەکەی لەکاتی دیاریکراودا یەکێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵێت.

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا بەڕیتانیا لە کاتی دیاریکراودا لە یەکێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە، کامینجز لە وەڵامدا وتی " بێگومان."

ڕۆژی سێشەممە جۆنسن وتی داوای درێژکردنەوەی وادەی کۆتایی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناکات، ئەوەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی یاسایەک پەسەند کرا داوا دەکات جیابوونەوەکە هەتاوەکو ساڵی2020 دوابخرێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا نەتوانێت ڕێکەوتنێک سەبارەت بە جیابوونەوەکە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆ بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG