Accessibility links

بەڕیتانیا ئوتومبێلی زریپۆش دەدات بە ئۆکرانیا


وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس
وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس وتی بەڕیتانیا ژمارەیەکی کەم لە ئوتومبێلی زریپۆشی جۆری ستۆرمەر دەدات بە ئۆکرانیا کە هەڵدەری موشەکی دژە فڕۆکەیان پێوە بەستراوە.

واڵاس وتیشی بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی بەڕیتانیا نزیکەی 15,000 سەربازی ڕووسی لە جەنگەکەدا کوژراون و 2000 ئوتومبێلی زریپۆشیش بە 530 تانکەوە تێکشکێندراون، 60 فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەریش تێکشکێندراون.

واڵاس وتی " ئێستا دەتوانم بە پەرلەمانی ڕابگەیەنم کە ژمارەیەکی کەم لە ئوتومبێلی زریپۆش بە دیاریی دەدەین بە ئۆکرانیا، ئەو ئوتومبێلانە هەڵدەری موشەکی دژە فڕۆکەیان پێوە بەستراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG