Accessibility links

بەڕیتانیا و هاوپەیمانان یارمەتی کوشندەتری دیکە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن


وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس
وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس وتی بەڕیتانیا و هاوپەیمانەکانی ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی یارمەتی کوشندەی سەربازیی دیکە ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن تاوەکو ئەو وڵاتە بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا.

واڵاس دوابەدوای میوانداریکردنی 35 هاوبەشی نێودەوڵەتی لەمیانەی دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیدا کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی یارمەتییەکانە بۆ ئۆکرانیا وتی " یارمەتی کوشندە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێت. ژمارەیەک لە وڵاتان بە بیرۆکەی نوێیەوە هاتوونەتە سەر خەت، هەندێکیان بەڵێنیانداوە بە پارە یارمەتی ئۆکرانیا بدەن."


واڵاس وتی یارمەتییەکان سیستمی بەرگری ئاسمانی و کەنار دەریایی تیادا دەبێت، تۆپهاوێژی مەودا درێژتر و تواناکانی بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگری موشەکی و ئوتومبێلی زریپۆش و هەروەها مەشقێکی فراوانتر و پشتیوانییەکی لۆجیستیکی لەخۆدەگرێت.

واڵاس لە بەیاننامەیەکدا وتی " کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆ دەریدەخات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سوورە لەسەر یارمەتیدانی ئۆکرانیا دژی داگیرکارییە نایاساییەکەی سەرۆک پوتن لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا."

وتی " هەماهەنگییەکانمان زیاتر دەکەین بۆ پەرەپێدان بە پشتیوانییە سەربازییەکانمان و دڵنیابوونەوە لەوەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەهێزتر ببن لەکاتێکدا بەرپەرچی هێزەکانی ڕووسیا دەدەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG