بەڕیتانیا ڕایگەیاند سوورە لەسەر پێدانی یارمەتییەکی نوێ بەبڕی 215 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی گەلی ئەفغانستان لە ئاو و خۆراک و دەرمان.
وەزیری گەشەپێدانی بەریتانیا ڕوری ستیوارت دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنیدا وتی " لە ئەفغانستان زۆرێک پێویستان بە یارمەتیە مرۆییەکان هەیە."
وتیشی " شەڕ و وشکیەکی توند ملیۆنان هاوڵاتی ناچار کردووە لە برسێتیدا بژین و بەدوای یارمەتییە تەندروستیەکاندا بگەڕێن، بۆیە یارمەتیە گرنگە خۆراکی و ئاو و تەندروستیەکانی بەڕیتانیا سەرەکین."
وەزارەتی گەشەپێدانی بەڕیتانیا وتی نزیکەی 13.5 ملیۆن هاوڵاتی ئەفغانی پێویستیان بە یارمەتیە مرۆییەکان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی خۆراکی تەواو بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز