Accessibility links

ئەمەریکا بەنیازە فڕۆکەی جەنگی ڕەوانە بکات بۆ یارمەتیدانی ئیماڕات دژی هێرشی حوسییەکان


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن

ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەی جەنگی ڕەوانە دەکات بۆ یارمەتیدانی ئیماڕات، ئەمەش دوابەدوای هێرشە موشەکییەکانی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەو وڵاتە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی محەمەد بن زاید ئەل نەهیانی وتووە کەشتیەکی جەنگی یو ئێس ئێس کۆڵی دژە موشەک ڕەوانەی ئیماڕات دەکات تاوەکو لەگەڵ هێزی دەریایی ئەو وڵاتەدا ڕووبەڕووی هێرشەکان ببنەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە شازادەی جێنشینی وتووە بڕیاریداوە فڕۆکەی جەنگی نەوەی پێنجەم ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات تاوەکو یارمەتی ئیمارات بدات لەدژی هەڕەشەکانی ئێستای سەر وڵاتەکە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەکی ڕوون لەسەر ئەوەی ئەمەریکا لە پاڵ ئیماڕاتدا دەوەستێت وەکو هاوبەشێکی ستراتیژیی درێژخایەن."

ڕۆژی دووشەممە ئیماڕات بەرپەرچی موشەکێکیدایەوە کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی سەرۆکی ئیسڕائیل بۆ ئەو وڵاتە، ئەوەش سێیەمین هێرشی موشەکی حوسییەکان بوو لە ماوەی تەنها دوو هەفتەدا.

هەفتەیەک لەوەوبەر سوپای ئەمەریکا وتی چەند موشەکێکی پاتریۆتی هەڵداوە بۆ بەرپەرچدانەوەی دوو موشەک کە حوسییەکان وتیان ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی ئەل زەفرەی ئیماڕاتیان کردوون.

هەفتەی ڕابردوو باڵیۆزی ئیماڕات بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان وتی وڵاتەکەی بەنیازە توانا بەرگرییەکانی نوێ بکاتەوە و لەوبارەیەشەوە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەمەریکادا.

ئۆستن بە شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی وت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پێدانی ئاگادارکردنەوەی هەواڵگری پێشوەخت و هاریکاریکردن لە بواری بەرگری ئاسمانیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG