Accessibility links

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: ئیماڕات 4 چالاکەوان ئازاد دەکات


مەنسوڕ ئەحمەد
مەنسوڕ ئەحمەد

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وتیان ئیماڕات چوار چالاکەوانی سیاسییان ئازاد کردووە، چالاکەوانەکان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی دەوڵەت زیندانی کرابوون و تەنانەت دوای کۆتای هاتنی ماوەی سزاکانیشیان هێشتا دەستبەسەر بوون.

ناوەندی کەنداو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا وابڕیاربوو فەیسەڵ شەحی و ئەحمەد مەلا لە ساڵی 2017 دا ئازاد بکرێن، هەروەها سەعید بەریمی دەبوو لە ساڵی 2018 دا ئازاد بکرێت و مەنسور ئەحمەدیش لە ساڵی 2019 دا.

ناوەندی ئیماڕات بۆ مافەکانی مرۆڤ و هەڵمەتی نێودەوڵەتی لەپێناو ئازادی لە ئیماڕات وتیان بەرپرسانی وڵاتەکە ئەو چوار چالاکەوانانەیان ئازاد کردووە.

سەرۆکی وڵاتەکە شێخ خەلیفە بن زاید ئال نهیان ڕۆژی یەکشەممە فەرمانیکرد بە ئازادکردنی زیاتر لە 400 زیندانیکراو، ئەوش بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG