Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات: ئامادەین هێزی زیاتر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبکەینەوە


وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش
وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش وتی وڵاتەکەی ئامادەیە هێزی زیاتر بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانی، چونکە پێی وایە چیتر ناتوانێت پشت بە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی وەکو بەڕیتانیا و ئەمەریکا ببەستێت.

جێی ئاماژەیە ئیماڕات دەسەڵاتەکانی خۆی لە ناوچەکەدا فراوانتر کرد بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما دروستی کردبوو، ئەوەش لەڕێی بڵاوکردنەوەی هێز و پشتیوانیکردنی دارایی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا، لەکاتێکدا بەشدار بووە لە پێکهێنانی سوپای ناوخۆ و دروستکردنی بنکەی سەربازیدا.

قەرقاش لە وتارێکیدا لە لەندەن وتی " لە سیستمی نێودەوڵەتی ئەمڕۆدا چیتر ڕێی تێناچێت پارە بدەیت و کەسێک بێت گرەنتی سەقامگیری ناوچەکەت بداتێ، دەبێت بەشێک لە قورساییەکە هەڵبگریت."

ماوەی سێ ساڵە هێزەکانی ئیماڕات لە یەمەن دژی حوثییەکان دەجەنگن، هەروەها پشتیوانی لە هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی سیاسیی دەکات لە لیبیا و ناوچەکانی دیکە.

هەروەها ململانێیەکی دەسەڵات هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەنێوان ئیماڕات و سعودیە لەلایەکەوە و ئێران لە لایەکی دیکەوە، ئەم ململانێیەش بۆتە هۆی نائارامی ناوچەکە بەگشتی.

قەرقاش وتیشی نیگەرانە لە ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا.

لە لێدوانێکیدا لە دامەزراوەی پۆڵیسی ئیکسچەینج بۆ توێژینەوە وتی " بەڕاستی هیوادارین هەوڵەکانی ئێستای ئەمەریکا ئێران بگۆڕێت. ئێمە هەندێک نیگەرانین سەبارەت بەو ناکۆکییە دیارانەی کە لە نێوان ئەوروپا و ئەمەریکادا هەن سەبارەت بە ئێران."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG