Accessibility links

حکومەتی ئیماڕات ڕێکەوتنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل پەسەند دەکات


حکومەتی ئیماڕات ڕێکەوتنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیل پەسەند کرد، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بە سەرپەرشتی ئەمەریکا ڕێکەوتنەکە لە واشنتن واژۆ کرا.

هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین لە مانگی نۆدا ڕێکەوتنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا واژۆ کرد کە ماوەی 25 ساڵە لەو جۆرە ڕێکەوتنانە لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسڕائیلدا واژۆ نەکراوە.

حکومەتی ئیماڕات لە تویتەر نوسیویەتی " ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی محەمەد بن ڕاشد ڕێکەوتنی ئیبراهیمی بۆ ئاشتی پەسەند کرد، هەروەها پەیماننامەی ئاشتی و پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی نێوان دەوڵەتی ئیماڕاتی عەرەبی و ئیسڕائیلی پەسەند کرد."

ئەوەشی خستەڕوو " ئەنجومەنی وەزیران متمانەی بە ڕێکەوتنی ئیبراهیم بۆ ئاشتی هەیە و بنچینەیەک دەبێت لە بنچینەکانی ئاشتی و سەقامگیری لەپێناو پشتیوانیکردن لە خواستی گەلانی ناوچەکە، هەروەها پشتیوانیەکە لە هەوڵەکانیان بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن، بەتایبەتیش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و ڕۆشنبیری و زانستیەکان."

لەلای خۆیەوە هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی ئیسڕائیل بە زۆرینەی دەنگ ڕێکەوتنەکەیان پەسەند کرد.

واپێشبینی دەکرێت ڕۆژی سێشەممە شاندێکی ئیماڕات بە هاوەڵی بەرپرسانی ئەمەریکا سەردانی ئیسڕائیل بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG