Accessibility links

ئیماڕات کەسێک و 5 لایەنی پەیوەستی بە حوسییەکانی یەمەنەوە بە تیرۆریست ناساند


دەزگای هەواڵی وامی ئیماڕات بڵاویکردەوە ئیماڕات کەسێک و پێنج لایەنی وەکو تیرۆریست ناساندووە، وتیشی پشتیوانیان لە حوسییەکانی یەمەن کردووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا سزای سەپاندووە بەسەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیدا کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها سزای بەسەر کەسێکی دیکەدا سەپاندووە کە پشتیوانی دارایی لە حوسییەکان دەکات و دەیان ملیۆن دۆلاری داوە بە حوسییەکانی یەمەن.

ئیماڕات و ئەمەریکا عەبدو عەبدوڵا دایل ئەحمەدییان وەکو تیرۆریست ناساند کە بازرگانێکی کەلوپەلە و کۆمپانیاکەشی سزای بەسەردا سەپێندرا.
حوسییەکانی یەمەن کە دژی هاوپەیمانێتیە سەربازییەکەی سعودیە دەجەنگن کە ئیماڕاتیشی تێدایە، لەمدواییانەدا هێرشی موشەکییان کردە سەر ئیماڕات، وتیشیان ئەگەر ئیماڕات بەردەوام بێت لە پشتیوانییەکانی بۆ میلیشیاکان کە ڕێگەیان لە هەوڵەکانی حوسییەکان گرتووە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەی یەمەندا کە نەوتییان تێدایە، هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز







XS
SM
MD
LG