Accessibility links

شازادەی ئەبوزەبی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستیەکان دەکات لە فەڕەنسا


دەزگای هەواڵی ئیماڕات ئاماژەی بەوەدا شازادەی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کردووە کە لەمدواییانەدا لە فەڕەنسا ڕوویانداوە.

شازادەی ئیماڕات کە جێگری سەرکردەی باڵای هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەشە وتی وڵاتەکەی " لێدوانی ڕق و کینە " ڕەت دەکاتەوە و هەروەها ڕەتی دەکاتەوە " بیانوو بۆ تیرۆر بهێندرێتەوە ".

دەزگای هەواڵی ئیماڕات وتی " شازادە جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی لێدوانی ڕق و کینە ڕەت دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی خراپبوونی پەیوەندی نێوان گەلان و ئازاردانی هەستی ملیۆنان خەڵک، ئەوەش تەنها خزمەتی ئەو کەسانە دەکات کە بیری توندڕەوییان تێدایە، هەروەها بەتەواوەتی ڕەتی دەکاتەوە بیانوو بۆ تیرۆر بهێندرێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG