دادگایه‌ک له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب حوکمی زیندانی داوه به‌سه‌ر 5 چالاکوانی دیموکراتیخواز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه خه‌ڵـکیان هانداوه خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت سـازبکه‌ن.
دادگاکه که له ئه‌بو زه‌بـیـیه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ئه‌و چالاکوانانه ده‌رکرد پاش ئه‌وه‌ی داوانباریشی کردن به سووکایه‌تی‌کردن به ڕێبه‌رانی وڵاته‌که. تاوانباری سه‌ره‌کی ناوی ئه‌حمه‌د مه‌نسوره و حوکمی 3 سـاڵ زیندانی بۆ ده‌رچووه. چواره‌که‌ی دیکه هه‌ر یه‌که 2 سـاڵ زیندانیـیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ده‌سه‌ڵاتداران له مانگی چوار ئه‌و چالاکوانانه‌یان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێـکیان به‌کارهێناوه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له حکومه‌ت و هاندانی خه‌ڵـکی بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ڕه‌خنه‌یان له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب گرتووه و ده‌ڵێن ئه‌وه بڕیارێـکی ناڕه‌وایه و ده‌بێت ئه‌و چالاکوانانه ئازادبکرێن.
دادگایی‌کردنی ئه‌مانه هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریـیانه‌ی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه.