کۆماری چیک مافی په‌نابه‌ری سیاسی داوه‌ته هاوسه‌ری خانم یولیا تیمۆشێنکۆی به‌ندکراوی ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ئۆکرانی.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی چیک له پـراگ هه‌واڵه‌که‌ی پـشـتڕاستکرد و گوتی مافی مانه‌وه‌ی له وڵاتی چیکدا دراوه‌ته ئهلێکسـاندهر تیمۆشێنکۆ.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه خانم یولیا تیمۆشێنکۆ حوکمی 7 سـاڵ زیندانی درا و ناوبراو له به‌ندیخانه‌دا هه‌نوکه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات به تاوانی زیادڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات، له‌و ده‌مه‌ی له سـاڵی 2009 دا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆکرانیا بوو.
هه‌روه‌ها به‌رپـرسـانی حکومه‌تی چیک له ده‌مێـکی پـێش وه‌ختی ئه‌مڕۆدا ئه‌و ڕاپـۆرته ههواڵیـیانهیان پـشـتڕاستکرد که ده‌ڵێن هاوسه‌ری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئۆکرانیا له مانگی ڕابردوودا داواکاری بۆ پـێدانی مافی په‌نابه‌ری پـێشکه‌ش به حکومه‌تی چیک کردبوو.