Accessibility links

دوو زانا کە کارەکانیان بوونە هۆی دروستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا، خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرن


ڕۆژی دووشەممە خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشکیدا بەخشرا بە دوو زانای کە داهێنانەکانیان بوونە هۆی پەرەپێدان بە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

خەڵاتەکە بەخشرا بە کاتالین کاریکۆی پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ساگن لە هەنگاریا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی پێنسلڤێنیا، هەروەها درو ویسمانیش بە هەمان شێوە خەڵاتەکەی پێبەخشرا. ویسمان و کاریکۆ پێکەوە توێژینەوەیەکی گەورەیان لە زانکۆی پێنسلڤێنیا ئەنجام داوە.

ئەو لیژنەیەی کە خەڵاتەکەی بەخشی وتی " لە ڕێی داهێنانە پێشکەوتووەکانییانەوە، کە لە بنچینەوە تێگەیشتنمانی لەسەر چۆنێتی کارلێکی mRNA لەگەڵ سیستمی بەرگری لەشدا گۆڕی، یارمەتیدەر بوون لە پەرەپێدان بە ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسین لە نێوەندی یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکانی سەر تەندروستی مرۆڤدا لە سەردەمی نوێدا."

سکرتێری ئەنجومەنی خەڵاتی نۆبڵ تامس پێرلمان خەڵاتەکەی ڕاگەیاند و وتی هەردوو زاناکە " زۆر خۆشحاڵ بوون " بە هەواڵی خەڵاتەکە کاتێک بە ماوەیەکی کورت پێش ڕاگەیاندنەکە پەیوەندی پێوە کردوون.

گونیلا کاڕڵسن کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە براوەکان هەڵدەبژێرێت، سەبارەت بە کارەکانی دوو زاناکە وتی " لە ڕووی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکەوە، بە تایبەتی لە قۆناغەکانی سەرەتای پەتاکەدا، ئەوە زۆر گرنگ بوو."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG