Accessibility links

دادگایی کردنی دوو کاربەدەستی پێشووی دەزگاکانی ئاسایشی سوریا لە ئاڵمان


گومانلێکراوی ئەندامی پێشووی دەزگای ئاسایشی سوریا بە تاوانی ئەشکەنجەدان لە دادگایەکی ئاڵمان
گومانلێکراوی ئەندامی پێشووی دەزگای ئاسایشی سوریا بە تاوانی ئەشکەنجەدان لە دادگایەکی ئاڵمان

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشتیەتێدپریس دوو ئەندامی پیشووی دەزگاکانی ئاسایشی سەرۆکی سوریا بەشار ئەل ئەسەد تاوانی ئەشکەنجە دان و پێ شێل کردنی مافەکانی مرۆڤیان لە سەرە.

ئەو کاربەدەستانە پێشوو پێنج شەمەی ڕابردوو دادگایی کردنیان لە ئاڵمان دەستی پێکرد کە وەک پارێزەران دەڵێن ئەوە یەکەم دادگایی سەبارەت بە تاوانەکانی شەرە کەکارمەندانی حکومەتی سوریا دەرحەق بە خەڵک کردوویانە.

یەکێک لە ئەو ئەفسەرانەی پێشووی دەزگای زانیاری نەهێنی حکومەتی سوریا ناسراو بە ئەنوەر ر. یە کە شەش ساڵ بەر لە ئێستا لە ئاڵمان داوای پەناخوازی کرد دوای ئەوەی سوریای بە جێ هێشت. ناوبراو تاوانی کوژرانی ٥٨ کەسی لە گرتووخانەیەکی شاری دمشق لە سەرە شوێنێک دادوەران دەڵێن لانی کەم ٤،٠٠٠ چالاکی ئوپوزسیۆنی حکومەت لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ دا ئەشکەنجە کراون.

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئارێز داراپوور، ئەندامی دامەزراێنەری "چاک"، ڕێکخراوێک بۆ دژی ئەنفال و ژێنوساید لە ئاڵمان دەڵێت، گەش بینە کە بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی بەشی دادوەری ئاڵمان بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی شەر، بۆ نموونە دادگای نۆرێمبێرگ، ئەو جارەش ئاڵمان لە سەر ئەو کەیسانە بەردەوام دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:15 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG