Accessibility links

دیاردەى كوشتن و ڕفاندن لە خورماتوو بەردەوامى هەیە


دیاردەى كوشتن و رفاندن لەقەزاى خورماتوو بەردەوامى هەیە و لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا زیاتر لە 10 كەس رفێنراون و چەند كەسێكیش لەلایەن چەكدارانى نەناسراوەوە كوژراون.

محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتوو، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"زۆربەى ئەوانەى كوژراون و رفێنراون عەرەب و توركمانى سونە بوون ، هەروەها ژمارەیەك هاوڵاتى كوردیش كراونەتە ئامانج."

دواین كەس كە لەنێو قەزاى خورماتوودا كوژرا پێشمەرگەیەكى سەربە هێزەكانى 70 ى بوو، كەلەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا و لەلایەن ماتۆر سكیل سوارێكەوە كوژرا، دواتریش بریارى دەستگیركردن بۆ چەكدارێكى شیعە مەزهەبى خەڵكى قەزاكە دەركراوە.

مەلا كەریم شكور بەرپرسى بازنەى حەمرین ى یەكێتى ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"حەقە پەنجەى تۆمەت بۆ چەكدارە شیعەكان درێژ بكرێت، چونكە لەو شوێنانەى خەڵك دەكوژرێت و دەرفێنرێت ئەوان تێیدا باڵادەستن."

وتیشى"خەڵكانێكى ترى توركمانى شیعە مەزهەب هەن سەربەخۆیانە بۆ پارە خەڵك دەڕفێنن و سودیان لەو دۆخە وەرگرتووە لەناو قەزاكەدا هەیە."

لاى خۆیەوە ئەبو مونتەزر فەرماندەى یەكێك لەلیواكانى حەشدى شەعبى لەناوچە جێناكۆكەكان، رەتیكردەوە هێزەكانى حەشدى شەعبى دەستیان لەپشت كوشتن و رفاندنى عەرەب و توركمانى سونەوە بێت ، وتى"ئێمە لەژێر چاودێرى مەرجەعى باڵاى شیعەكانى عێراق سەید عەلى سستانى و بەشێوەیەكى یاسایى كاردەكەین."

قەزاى خورماتوو لە ئێستادا بەشێكى لەژێر كۆنترۆڵى هێزە كوردیەكاندایە و بەشەكەى تریشى چەكدارەكانى حەشدى شەعبى تێیدا باڵادەستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:21 0:00

XS
SM
MD
LG