Accessibility links

قایمقامى خورماتوو شوێنى ئەو 30 عەرەبە سوننەیە ئاشكرا دەكات كە حەشدى شەعبى بێ سەروشوێنی كردوون


داواى بڕێكى زۆر پارە لە كەسوكارى ئەو عەرەبە سوننانە دەكرێت كە شەوى 23 ى ئەم مانگە لە قەزاى خورماتوو لەلایەن چەكدارەكانى حەشدى شەعبیەوە ڕفێندراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

شەلال عەبدول قایمقامى قەزاى خورماتوو ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"نزیكەى 30 عەرەب لەو عەرەبە سونانەى كە حەشدى شەعبى رفاندوونیانن تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە و پەیوەندى بە كەس و كاریانەوە كراوە داواى بڕێكى زۆر پارەیان لێكراوە لەبەرانبەر ئازاد كردنیان."

وتیشى"لەنێو رفێنراوەكاندا قوتابى و ئەنجومەنى گەرِەك و فەرمانبەریشیان تێدایە."

قایمقامى خورماتوو ، شوێنى ئەو 30 عەرەبە سونەى بۆ دەنگى ئەمەریكا ئاشكرا كرد كە حەشدى شەعبى شوێن بزرى كردوون و ، وتى"بەشێكیان براون بۆ ناحیەى ئامرلى و بەشێكیشیان لەناو خورماتوودا بەندكراون ، بەشەكەى تریشیان لەنێو بارەگاى فەوجى حەشددا دەست بەسەرن لەدەوروبەرى خورماتوو."

بەپێى وتەى قایمقامى خورماتوو ، هێزى پێشمەرگە لە دەورەبەرى قەزاكە جوڵەى پێكراوە بەرەو ناو خورماتوو بۆ رێگرتن لەپشێوى.

رۆژى 22 /10 خۆكوژێك خۆى بەژمارەیەك كەسى شیعە مەزهەب دا تەقاندەوە و بەو هۆیەوە كەسێك كوژراو نزیكەى 30 كەسیش برینداربوون، لەبەرانبەردا چەكدارە شیعەكانیش 175 سونە مەزهەبیان دەستگیركرد ، دواتر 3 كەسیان لێكوشتن و 30 كەسیشیان شوێن بزركرد و ئەوانی تریان ئازادكرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00

XS
SM
MD
LG