Accessibility links

تورکمانستان هەناردەی نەوتی خۆی بۆ ئێران سنووردار دەکات


تورکمانستان هەناردەی گازی سروشتی خۆی بۆ ئێران سنووردارکرد، ئەمەش پاش ئەوەی تاران بۆ چەندان ساڵە وەک لەسەری ڕێکەوتبوو لەگەڵ عیشق ئاباد پارەکەی نادات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکمانستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ئێران شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی لەوەتای ساڵی 2013 وە لەسەری کۆبووەتەوە. کاربەدەسـتان دەڵێن لە 1 ی مانگی یەکەوە هەناردەی گازەکەیان بۆ ئێران سنووردارکردووە، بەڵام ناڵێن بە تەواوی ڕایانگرتووە.

هەرچەندە حکومەتی تورکمانستان بڕی پارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران دەڵێن نزیکەی 2 ملیار دۆلارە. تورکمانستان دەڵێت ئێران ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دابوو قەرزەکانی بداتەوە، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردەسەر.

جێی ئاماژەیە ساڵی 1997 لولەیەکی هەناردەکردنی گازی سروشتی لە نێوان تورکمانستان و ئێران ڕاکێشرا و هەروەها ساڵی 2010 لولەیەکی دیکەش ڕاکێشرا. بەم دوو لولەیە تورکمانستان دەتوانێت ساڵانە 12 ملیار سێجا گازی سروشتی ڕەوانەی ئێران بکات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت لەوەتای ساڵی 1997 وە تورکمانستان گازی سروشتی هەناردەی ئێران دەکات، بەڵام هەندێـک جار لە وەرزی زستاندا نرخەکەی بەرزدەبێتەوە. ساڵی 2006 تورکمانستان هەناردەی گازەکەی ڕاگرت و داوایکرد نرخەکەی بۆ 9 هێند بەرزبکرێتەوە، پاش ماوەیەکی کورت ئێران بە زیادکردنی نرخەکە قایلبوو.

XS
SM
MD
LG