Accessibility links

بەهای لیرەی تورکی بۆ ئاستێکی بێ پـێشینە دێتە خوارێ


بەهای لیرەی تورکی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئاستکی زۆر نزمی بێ پـێشینە و لە ئێستادا وەبەرهێنەران چاوەڕوانن ببینن بانگی ناوەندی تورکیا چ ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە.

بەپـێی ژمارەی ناو بازاڕەکانی دراو لە ئەمڕۆدا یەک دۆلاری ئەمەریکایی 7.5660 لیرەی تورکی دەکرد، لە کاتێکدا دوێنێ پـێنجشەممە یەک دۆلاری ئەمەریکایی بە 7.5595 لیرە بوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکایی زیاتر لە 21% ی بەهاکەی لەدەستداوە.

لەوەتای مانگی نۆی ساڵی 2008 وە هەتا دێت لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکایی دەشکێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG