دەزگای دژە تیرۆری کوردستانی عێراق دەڵێت بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە سنووری شنگال سێ شەڕکەری یەکەی بەرخۆدانی شنگال کوژراون.
دەزگاکە وتی کاتژمێر 5 ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە هێرشەکە بارەگای یەکەی بەرخۆدانی شنگالی لە سنووری شنگال کردۆتە ئامانج.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی تورکیا لێدوانییان لەسەر هێرشەکە نەداوە.
تورکیا لە مێژە هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق و هێزە کوردییەکانی یەپەگە لە سوریا، تورکیا هەر دوو هێزەکە بە " تیرۆریست " ناودەبات.
تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر باکووری عێراق و دەیان خاڵی چاودێری سەربازیی لە ناو خاکی عێراقدا هەیە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز