Accessibility links

لە هێرشێکی تورکیادا 3 چەکداری یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال (ی ب ش) دەکوژرێن


خاڵێکی پشکنینی یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال، گوندی ئوم ئەل زیبان
خاڵێکی پشکنینی یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال، گوندی ئوم ئەل زیبان

سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق دەڵێن بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە ناوچەی شنگال و سێ چەکداری یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال گیانییان لە دەستداوە، کە هێزێکی نزیک لە پەکەکە ( پاتی کرێکارانی کوردستان)ە.

دوو سەرچاوەی ئاسایش بە ڕۆیتەرزییان وت سێ چەکداری یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال لە ئوتومبێلەکەیاندا بوون لە سنووری شنگال کاتێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لێیداون.

ئاژانسی ڕۆژ نیوزی نزیک لە پەکەکەش دەڵێت "کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی سەردەشتی شنگال نزیک کامپی سەردەشت، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان کرا."

بەڵام ئاژانسەکە کوژرانی سێ چەکدارەکە پشتڕاست ناکاتەوە و دەڵێت " سێ کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە بوون بیرینداربوون."


لە مێژە تورکیا هەڵمەتێکی دژی هێزەکانی پەکەکە و یەکەکانی بەرخۆدانی شنگال و هێزەکانی یەپەگە لە عێراق و سوریا دەستپێکردووە، کە هەموو ئەو هێزانە لەلایەن تورکیاوە وەکو گروپی " تیرۆریستی " ناسێندراون.

تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر باکووری عێراق و دەیان خاڵی چاودێری لەسەر خاکی عێراق هەیە، بەڵام هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا زیاتر کردووە، لە ئێستادا هێرشەکانی نزیکتر کردووەتەوە لە ناوچەکانی دانیشتوان و شەقامە سەرەکییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG