ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی هێز له‌سه‌ر سـنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سوریا بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش له پاش خسـتنی فڕۆکه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
کاربه‌ده‌سـته‌که گوتوشیه‌تی له ئێسـتادا هێز به چه‌کی دژه فڕۆکه‌وه له سـنووره‌کان له ناوچه‌کانی ئوردو و که‌سیر و ڕه‌یحانه‌ی هه‌رێمی هه‌تای بڵاوده‌کرێنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌ناتۆلیا گوتی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 30 ماشێنی له‌شـکری له شـاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه‌وه ده‌رچوون به‌ره‌و هه‌رێمی هه‌تای بۆ سنووره‌کان له‌گه‌ڵ سوریادا.
تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی TRT ی حکومه‌تی تورکیاش ڤیدیۆی ژماره‌یه‌ک ماشێنی له‌شـکری نیشـان دا که دۆشکه‌ی دژه فڕۆکه‌یان به دوای خۆیاندا ڕاده‌کێشـا و خۆیان به سه‌ربازه‌گه‌یه‌کی له‌شـکری له گوندی غۆفچی سه‌ر سنوور ده‌کرد که ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری سوریا.