Accessibility links

دادگایەکی ئستەنبوڵ بڕیاری دا ئاسلی ئەردۆغان لە تۆمەتی تێرۆرزم بێ تاوانە


دادگایەکی ئستەنبوڵ خانمی نووسەری تورک ئاسلی ئەردۆغانی بەبێ تاوان دانا کە تۆمەتبارکرابوو لەسەر نووسینی لە ڕۆژنامەی ئوزگور گوندەم، ئەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دایانخست بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردسـتان.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ئەمڕۆ هەینی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، دەڵێت ئاسلی کە لە ئێستادا لە ئەڵمانیا نیشتەجێـیە، بەبێ تاوان دانرا لە هەردوو تۆمەتی هەوڵدان بۆ زیان‌گەیاند بە دەوڵەت و ئەندامێتی لە گروپـێکی تێرۆرستی. بۆیە دادگا بڕیاری دا چیتر بە تۆمەتی پـڕۆپاگەندە بۆ تێرۆرزم تاوانبار نەکرێت.

لە پاش هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، دەسەڵاتدارانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبیریان دەستگیرکرد، ئاسلی ئەردۆغان یەکێک بوو لەوانە و 132 ڕۆژی لە نێو زینداندا بەسەربرد.

پارێزەری ئاسلی ئەمڕ لە دانیشتنی دادگا نووسینێکی ئاسلی خوێندەوە کە تیایدا گوتویەتی "بڕواناکرێت لە سەدەی 21 کەسێک لەسەر نووسینە ئەدبیـیەکانی تاوانباربکرێت."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لە نووسینەکانیدا تەنیا پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی سەرزەنشتکردووە و هیچ باسی توندوتیژی نەکردووە.

XS
SM
MD
LG