Accessibility links

تورکیا 115 ئەفسەر و سەربازی دیکە دەستگیردەکات بە تۆمەتی پەیوەندی بە گولەنەوە


دەسەڵاتدارانی تورکیا 115 ئەفسەر و سەربازی دیکەیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندی بە فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە تۆمەتباری دەکات بە هەوڵی کودەتا لەشکریـیەکەی ساڵی 2016.

ئاژانسەکانی دەنگ‌وباسی فەرمی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە گوتیان ئەو 115 ئەفسەر و سەربازە، بەشێکن لە 176 ئەفسەر و سەرباز کە لەلایەن داواکاری گشتیـیەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

بەپـێی هەواڵەکە 108 ئەفسەر و سەربازیان هێشتا لە لەشکردان، لەوانە 6 فڕۆکەوانی فڕۆکەی F-16 و 4 فەرماندەی هێزی جەندرمە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن لە هەوڵی کودەتاکەی شەوی 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، کودەتاچیـیەکان نزیکەی 250 کەسیان کوشتووە و زیاتر لە 2 هەزار کەسی دیکەیان بریندارکردووە. بەڵام فەتحوڵڵا گولەن کە بۆ چەندان ساڵە دانیشتووی ئەمەریکایە بە توندی ڕەتیدەکاتەوە دەستی لەو هەوڵی کودەتایەدا هەبێت.

بەپـێی ئامارەکان لە پاش هەوڵی کودەتاکە، نزیکەی 77 هەزار کەس دەستگیرکراون و 130 هەزار کەسی دیکە لە کارەکانیان لابراون، هەر لە فەرماندەی باڵای لەشکری هەتا فەرمانبەر و مامۆستای قوتابخانەکان.

XS
SM
MD
LG