Accessibility links

تورکیا کەسێک دەکات بە بەڕێوەبەری بۆرسەی وڵاتەکەی کە تۆمەتبارکرابوو بە یارمەتیدانی ئێران


تورکیا کەسێکی کردە سەرۆکی بۆرسەی وڵاتەکەی کە پـێشتر لەلایەن دادوەری ئەمەریکاوە تاوانبارکرابوو بە یارمەتیدانی ئێران لە خۆدزینەوە لە سزا ئابوریـیەکانی بەسەریدا سەپـێندراوە.

بەرات ئەلبایراک وەزیری خەزێنە و دارایی تورکیا کە زاوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاشە، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسویەتی هاکان ئاتیلا دامەزرێندراوە لە پـۆستی بەڕێوەبەری گشتی بۆرسەی ئستەنبوڵ.

هاکان ئاتیلا، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خەڵک بانک Halkbank ی دەوڵەتی تورکیا بوو، کاتێک لە 28 ی مانگی سێی ساڵی 2017 لە ئەمەریکا دەستگیرکرا بە تۆمەتی یارمەتیدانی ئێران لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەمەریکا بە ڕێگەی سپیکردنەوەی داهاتی هەناردە نەوتیـیەکان.

تورکیا لای خۆیەوە بە توندی تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە و کەیسەکە بووە مایەی گرژیـیەک لە نێوان ئەنکەرە و واشنتن.

مانگی حەوتی ڕابردوو ناوبراو ئازادکرا و ڕەوانەی تورکیا کرایەوە.

XS
SM
MD
LG