Accessibility links

باخچەلی: بەنیاز نین هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئاکەپە ببەستینەوە


ڕێبەری پارتی مەهەپەی تورکیا دەڵێت چیتر پارتەکەی بەنیاز نیـیە هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار ببەستێتەوە، ئەمەش پاش دروستبوونی ناکۆکی لە نێوانیاندا.

دەوڵەت باخچەلی ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکیدا بۆ پەرلەمانتارانی سەر بە پارتەکەی گوتیشی لەم قۆناغەدا بەنیاز نیین بچنە ناو هاوپەیمانێتیـیەکەوە بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیـیەکانی بڕیارە لە 31 ی مانگی سێی 2019 بەڕێوەبچن.

هەروەها گوتی هەوڵ دەدەن لە پەرلەمان بڕیارێکی لێبوردن پەسەندبکرێت بۆ ئەوانەی تاوانیان لە دژی دەوڵەت نەکردووە.

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کە بۆخۆشی ڕێبەری ئاکەپە ئەویش وتارێکی بۆ پەرلەمانتارانی سەر بە پارتەکەی پـێشکەش کرد و تیایدا گوتی پارتەکەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ مەهەپە ناکات بۆ هەڵبژاردنەکانی 2019 ، بەڵام گوتیشی هاوکاری نێوان هەردوو پارت بەردەوام دەبێت.

جێی ئاماژەیە ئاکەپە کە لە کۆی 600 کورسی پەرلەمان خاوەنی 290 کورسیـیە، توانی بە پشتیوانی مەهەپە کە 50 کورسی هەیە، حکومەتەکەی پەسەندبکرێت.

XS
SM
MD
LG