Accessibility links

ڕەنگە ئەردۆغان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نەیباتەوە


ڕاوەرگرتنێکی گشتی کە ئنستتیوتی سۆنار لە تورکیا ئەنجامی داوە، نیشانی داوە شیانی هەیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا نەتوانێت لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سۆنار ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامی ڕاوەرگرتنە گشتیـیەکەی بڵاوکردووەتەوە بەڵام دەشڵێت شیانی هەیە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکە کە لە دوای دوو هەفتە لە خولی یەکەم ئەنجام دەدرێت ئەردۆغان زۆرینە بەدەستبهێنێت.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکە لە کۆی 81 هەرێمی تورکیا ڕاوەرگرتنە گشتیـیەکە لە 26 هەرێم ئەنجامدراوە و تیایدا لە هەردوو ڕۆژی 29 ی مانگی پـێنج و 3 ی مانگی شەش ڕای 3 هەزار کەس وەرگیراوە. ئەنجامەکەی دەڵێت ئەردۆغان لە خولی یەکەم 48.3% ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و موحەرم ئینجە کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 31.4% ی دەنگەکان دەباتەوە.

بەڵام 53% ی بەشداربووان گوتویانە لە خولی دووەمی دەنگدانەکە دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن. هەروەها پـێشبینی دەکرێت پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتداری بە ڕابەرایەتی ئەردۆغان 42.2% ی دەنگەکان بباتەوە و مەهەپەی هاوپەیمانیشی 7.1% و جەهەپە 39.5% و هەدەپە 10% .

XS
SM
MD
LG